رامۆس مه‌رجی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و میوانانه‌ی‌ كه‌ دێنه‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگرییه‌كه‌یه‌وه‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

سێرجیۆ رامۆسی‌ ئیسپانی‌ وكاپتن وبه‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید مه‌رجێك بۆ ئه‌و میوانانه‌ داده‌نێت كه‌ دێنه‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یه‌وه‌ .

رامۆس كه‌15ی‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌چێته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ بۆ پاراستنی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ بوك وزاوا وئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌بێت هیچ میوانێك موبایل له‌گه‌ڵ خۆی‌ نه‌هێنێت و هاوكات  نابێت هیچ میوانێك ره‌نگی‌ سور وپرتوقاڵی‌ و سه‌وز له‌به‌ر بكات به‌ڵام هۆكاری‌ ئه‌مه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری‌ ئیشبیلیه‌ ئه‌نجام ده‌درێت . 



PM:02:47:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌