‌به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ گه‌یشته‌ رێكه‌وتن



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ له‌گه‌ڵ ماتیاس دی‌ لێختی‌ هۆڵندی‌ وبه‌رگریكار وكاپتنی‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام گه‌یشته‌ رێكه‌وتنی‌ كۆتایی .

رادیۆی‌ كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر نرخی‌ ماتیاس دی‌ لێختی‌ به‌رگریكار وكاپتنی‌ یانه‌كه‌ وبه‌رامبه‌ر 75 ملیۆن یۆرۆ . 

ئه‌و رادیۆیه‌ باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ له‌ كاتی‌ قبوڵكردنی‌  گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ لایه‌ن دی لێخته‌وه‌  له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ حه‌وت دا به‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت . 

ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ دی‌ لێخت ده‌دات وچه‌ندین یانه‌ی‌ تریش كێبڕكێی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ . 


PM:02:46:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 11828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌