ته‌ندروستی -
دیاره به‌هۆی ئه و گۆرانكاریانه‌ی به‌سه‌ر جۆر و دروست كردنی خۆراك دا هاتووه بوونی كێشی زیاد و چه‌وری زیاده ڕوی له زیاد كردن كردوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتمان به‌ستوه به خۆراكی ده‌ستكرد كه له ڕێگه‌ی پیشه‌سازییه‌وه دروست ده‌كرێت وه‌ك و به‌رهه‌مه شیرینییه‌كان و چه‌وری و خۆراكی دروست كرا‌و له ڕێگه ی كارگه‌كان و خواردنی خێرا و سارده‌مه‌نی و زۆر به كه‌می خۆراكی سروشتی به‌كار دێنین وه‌كو میوه و سه‌وزه و گوێز و بادەم و هه‌نگوین و پاقلەمەنیەكان بۆیه پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی مان هه‌بێت:
1- هه‌موو ژه‌مه‌كان خۆراك بخورێت هیچ ژه‌مێكی خۆراك له به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره لانه‌برێت.
2-هه‌موو ژه‌مێك پێش نان خواردن (۷٥٠) مل ئاو واته سێ په‌داخ ئاو بخوڕێته‌وه.
3-پێویسته هه‌موو ژه‌مه‌كان پێش خواردن زه‌ڵا‌ته و سه‌وزه بخوات ته‌ماته و خه‌یار و ترۆزی و كه‌له‌رم و سێ‌و گێزه‌رو جه‌رجیر وته‌ره‌تیزه و كه‌ره‌وزو كاهو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری یه‌كان بتوێته‌وه.
4-خواردنی زۆرترین بڕی پاز له هه‌مو ژه‌مه‌كان به تایبه‌تی به كاڵی زۆر سود به‌خشه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
5-خواردنی نانی بۆر كه كه‌په‌ك له پێكهاته‌كه‌ی دا هه‌بێت واته ئارده‌كه نه‌بێژرێته‌وه كه ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزای پێویست له ناو كه‌په‌كی گه‌نم دا هه‌یه سود به‌خش و كێش دا ده‌به‌زێت یان خواردنی نانی جۆ.
6-پێویسته گرنگی بدرێت به‌خۆراكی
كه بریتی یه له خۆراكه ورده‌كان ڤیتامین و كانزاكان و دژه كیمیا ی یه‌كان كه‌متر خۆراكه گه‌وره‌كان
بخوات واته پرۆتین و چه‌وری و كاربۆهیدرات.
7-له دوای كاتژمێر ٦ ئێواره میوه‌كان نه‌خورێت چونكه بڕێكی زۆر شه‌كری تێدایە ده‌بێته هۆی زیاد بونی كێش و چه‌وری به شه‌وان ته‌نها خه‌یار و ترۆزی و كاهۆ بخورێت.
8-له‌دوای ئه‌و به‌رنامانه ئاسای یه خۆراك بخۆیت زیانی نیه چونكه به‌هۆی سه‌وزه‌و میوه‌ی پێش خواردن بڕی كه‌م خۆراك ده‌خورێت.
ئا: له‌شكر حمید
ئه‌ندازیاری خۆراك