ڤیدیۆ.. پرتوگال بووه‌ پاڵه‌وانی‌ نه‌یشن لیگ



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگال نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ نه‌یشن لیگی‌ به‌ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌ڵام له‌ هۆڵندای‌ برده‌وه‌ . 

 له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی‌ نه‌یشن لیگ پرتوگال رووبه‌رووی‌ هۆڵندا بوه‌وه‌ له‌ یاریگای‌ دراگاو  . تایمی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كه‌ بێ گۆڵ كۆتایی هات .
له‌تایمی‌ دووه‌مدا وله‌خوله‌كی‌ 60 گۆنزالۆ گویدیس تاكه‌ گۆڵی‌ سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی‌ پرتوگالی‌ تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتاییهات و پرتوگال نازناوه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا .  



PM:02:39:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌