لە وەرزی هاویندا بۆ خۆپاراستن لە گەرما سوود لەم ڕێنماییانە وەربگرە

 
ته‌ندروستی‌ - 

لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان لەئێستادا پەتای سكچون بەشێوەیەكی بەرچاو لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە و پێویستە هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكە:

1/ پێویستە تەنكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی پاك بكرێتەوە، بۆ نمونە لانی كەم شەش مانگ جارێك و دەبێت تەنكی ئاوەكان بەبەردەوام سەری داپۆشراوبێت.

2/ سەوزە و میوە بەباشی بشۆردرێتەوە بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.

3/ خواردنی سەر عەرەبانە و دەست گێڕەكان مەترسیدارن و خۆیان لێ بپارێزە بۆ دووربونت لە نەخۆشی سكچوون.

4/ لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك كە زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان بگەیەنێت، پێویستە نزیكترین بنكەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لێ ئاگادار بكەرەوە.

5/ دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەكەت و پاك و خاوێن ڕاگرتنی.

6/ نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی كە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت.

7/ شوشتنی دەستەكانت بەباشی پێش ئامادەكردنی خواردنەكان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نان خواردن.

8/ تەنها بەفرگری ماڵەكانتان بەكاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهیچ شێوەیەك سەهۆڵ و بەفری سەرجادە و كۆڵانەكان بەكار مەهێنە ڕەنگە بە ئاوی پاكژكراو دروست نەكرابێت.

ئا: ئارام نەریمان


PM:02:34:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 2123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌