پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ گریزمانی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشتۆته رێكه‌وتن .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت گریزمان بكاته شوێنگره‌وه‌ی كاڤانی كه نزیكه له جێهشتنی یانه‌كه .
سپۆرت جه‌ختده‌كاته‌وه كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ گریزمان گه‌یشتۆته رێكه‌وتن وبه‌م نزیكانه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت .
له كۆتایشدا سپۆرت نوسیویه‌تی گریزمان ئاره‌زووی چوون بۆ به‌رشه‌لۆنه ناكات ، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك یاریزانانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه چونی ئه‌و یاریزانه‌یان ره‌تكردۆته‌وه .