‌چەند رێنماییەک بۆ هاوسەنگ راگرتنی شەکری خوێن


 
ته‌ندروستی‌ - 

ئەنسۆلین هۆڕمۆنێکە لەلایەن پەنکریاسەوە بەرهەمدێت، بەمەبەستی گۆڕینی کاربۆهێدرات و شەکر بۆ وزە، بەبێ ئەو هۆڕمۆنەش رێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست کارەکانی بکات، پێویستە پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکەیت:

1-دووربکەوەرەوە لەو خواردنانەی رێژەی شەکر تێیدا بەرزە، بایەخ بەو خواردنانە بدە کە رێژەی شەکری کەمە، وەک مۆز، ئەڤۆگادۆ، تو، تەماتە، سیر، چای سەوز.

دارچینی و زەردەچەوە، یان سرکەی سێو شیلک، باشترین یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی ئەنسۆلین.

هەوڵبدە کێشی لەشت بپارێزە، پەیڕەوی سیستمێکی تەندروستی خۆراکی بکە، زیادەڕەوی لە خواردندا مەکە، هاوکات ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە تێردەکات بۆ ماوەیەکی زۆر و زیانی نییە، وەک پرۆتین.

رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە.

بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە بدە، نیشاستە کەم بکەرەوە.

بەباشی بخەوە رۆژانە 7-8 کاتژمێر، دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوكێ.


PM:02:29:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1995 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌