پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئینریكی سیریزۆی سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان پێشكه‌ش نه‌كردوه .
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سیریزۆی وتی : تاكو ئێستا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمیان پێشكه‌شی گریزمان نه‌كردووه وهیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشیان پێوه نه‌كردوین .
سیریزۆ ده‌شڵێت : گریزمان پێنج ساڵی پڕ له خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئێمه به‌سه‌ر بردووه‌و ،ئێمه نازانین یانه‌ی داهاتووی كوێ ده‌بێت ولامان گرنگ نیه، به‌ڵام هیوادارین بچێته یانه‌یه‌ك كه رێزی بگیرێت .