‌ئەو خواردنەوانەی چەوری دەتوێنێتەوە

 
ته‌ندروستی‌ - 

بۆ ئەوەی هەمیشە خاوەنی لەشولارێکی رێک بیت، پێویستە بایەخ بە وەرزش و سیستمی خۆراکی تەندروست بدەیت، هاوکات ئەو خواردنەوانە بخۆیتەوە کە یارمەتی توانەوەی چەوری دەدەن.

1-شیری بادام، بڕێکی کەم کالۆری تێدایە، کە رێژەکەی لە 30 تێناپەڕێت، هەربۆیە باشترە رۆژانە بایەخ بە خواردنەوەی بدەیت.

2-سرکەی سێو، کە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەهۆی رۆڵی لە راگرتنی هاوسەنگی شەکر لە خوێندا، هاوکات توانەوەی چەوری.

3-شەربەتی لیمۆ، کە یاریدەی چالاکبوونی کرداری هەرس دەدات و چەوری دەتوێنێتەوە.

4-شەربەتی شوتی، پێکهاتەیەکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ.

5-کیوی، کرداری هەرس خێرادەکات و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ریشاڵەکان و دژە ئۆکسانە، ئەمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

6-خواردنەوەی شەربەتی سندی، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانە، رێژەیەکی زۆر ریشاڵی تێدایە، کە یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات.


PM:03:17:08/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌