پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به ته‌واوی نزیك بۆته‌وه له گواستنه‌وه‌ی نیكۆلاس پیپی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیلی فه‌ڕه‌نسی .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی لیڤه‌رپوڵ زۆر له ریاڵ مه‌درید نزیكترن له گواستنه‌وه‌ی نیكۆلاس پیپی وبڕی 70 ملیۆن پاوه‌ندیان بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ئیڤوارییه ئاماده كردووه .
پیپی له وه‌رزی ئه‌مساڵ ئاستێكی كه‌م وێنه‌ی له‌گه‌ڵ لیل پێشكه‌ش كردووه و به 22 گۆڵ دووه‌م گۆڵكاری خولی فه‌ڕه‌نسی بوو ، خاوه‌نی دروستكردنی 11 گۆڵیش بوو بۆ هاوڕێكانی .