ته‌ندروستی -
شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاو و مه‌ترسیداره‌كان له جیهاندا و ساڵانه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون زۆر پێویسته ئاگاداری جۆری ئه‌و خۆراكه‌بن كه ده‌یخۆن.
مه‌عده‌نوس یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، له‌ناو ئه‌م سه‌وزه‌یه‌دا دوو جۆر پێكهاته هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كره‌ی ناو خوێن ده‌دات و كاری جگه‌ر و په‌نكریاس باشتر ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌م سه‌وزه‌یه له ژه‌مه‌كانیاندا بخۆن.
جگه له سوودی ئه‌م سه‌وزه‌یه بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرفتی چه‌وری زیادده و كێشی زیادده‌ی له‌شیان هه‌یه خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری زیادده‌ی ناو له‌ش ده‌دات.
چه‌ند ڕێنماییه‌كی پێویست بۆ خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌بێت پرس و ڕا به پزیشكه‌كه‌یان بكه‌ن له‌سه‌ر خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه و چۆنیه‌تی خواردنی و ئه‌و بڕه خواردنانه‌ی كه ده‌بیێت نه‌خۆش بیخوات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه مه‌عده‌نوس به ته‌نها ناتوانێت جێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانه پزیشكیانه بگرێته‌وه كه پزیشك بۆ نه‌خۆش دیاری ده‌كات به‌ڵام ته‌نها كه‌مێك له دۆخه‌كه‌ی باشتر ده‌كات.