پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی جه‌یمس رۆدریگێزی كۆڵمبی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونخ گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی بایرن میونخ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوای دووساڵ له یاریكردن به‌خواستن بۆ یانه‌كه جه‌یمس گه‌رایه‌وه یانه‌ی شاهانه ویانه باڤارییه‌كه مافی كرینه‌وه‌ی یه‌كجاری به كار نه‌هێنا وئه‌مه خواستی یاریزانه‌كه‌ش بوو یانه‌ی بایرن میونخ مافی كڕینه‌وه‌ی یاكجاری ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌بوو به 42 ملیۆن یۆرۆ .
له لێدوانێكیشدا ئه‌و یاریزانه سوپاسی هانده‌ران ویاریزانان وده‌ستی كارگێڕی یانه باڤارییه‌كه‌ی كرد كه یارمه‌تییه‌كی زۆریان دا بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی له‌و ماوه‌یه‌دا .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدش له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت.