سەردێری هەواڵ
كوڕ و كچه‌ لاوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كوردستانن ڤیدیۆ - بێ ئه‌وه‌ی‌ قاچیان به‌ر تۆپ كه‌وێت بوونه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بوون - جامی‌ یه‌كه‌می‌ پێشكه‌ش كرا پاڵه‌وانێتی‌ تیروكه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌نه‌سی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا فه‌رمی‌.. فرانك ریبیری‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمیش لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوو كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ په‌ستانی ده‌روونی به‌كاربهێنه‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یەکێک لە ڕێگا گرنگەکان بۆ کەمکردنەوەی‌ پەستانی‌ دەروونی‌ و دوورکەوتنەوە لە پەیدابوونی‌ نەخۆشی‌ دەروونی‌ وپەیدابوونی‌ نیشانەی‌ سترێسی‌ ژیانی‌ سیاسی‌ وکۆمەڵایەتی‌ وئابوری‌ وسۆزداری‌ لە مرۆڤ ئەوەیە کە ئەو شتەی‌ بیرت هیلاک دەکات وزۆر لێکدانەوەی‌ لە مێشکی‌ خۆتا بۆ دەکەیت لە لای‌ یەکێک باسی‌ بکەی‌ (ئیتر ئەو باسکردنە لەلای‌ کەسێکی‌ دڵسۆزو باوەڕپێکراو بێت یان لای‌ کۆمەڵێک کەس یان تەنانەت هەندێ جار بەنووسین).

 تەنانەت لای‌ شتێکی‌ بێ گیان هیچ جیاوازی‌ فراوانی‌ نیە، گرنگ باسکردنەکەیە وگرنگ ئەوەیە لە دڵ ومێشکی‌ خۆتتدا نەیهێنیت ونەی‌ بەیت و وەک ئەوەی‌ گیرو گرفتەکەت ده‌توانیت لای‌ قەنەفەو مێزو کورسیەکەت ولای‌ ئوتۆمبیلەکەت باس بکەیت .

گرنگ کردنی‌ گیروگرفتەکەتە بەووشەو دەربڕینیەتی‌ وقەتیس نەکردنیەتی‌ لە مێشکی‌ خۆتتدا، وە ئەم ڕێگەیە لای‌ زاناکانی‌ بواری‌ دەروونزانی‌ زۆر گرنگی‌ پێدراوە وەک شێوازی‌ چارەسەر کردن( catharsis) بەکاری‌ دەهێنن بە تایبەتی‌ بۆ ئەو کەسانەی‌ کە زوو زوو تووشی‌ حاڵەتی‌ (هیستیری‌)دەبن کە کەسەکە دەهێنرێتە قسەو دواندن چونکە ئەم جۆرە کەسانە تەنها بەباسکردنی‌ گیروگرفتە ناو خودیەکەیان چارەسەرەکەیان نیوەی‌ زیاتری‌ کراوە .



PM:01:54:06/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 899 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌