پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت گه‌یشته رێكه‌وتن وبۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز لوكا جۆڤیجی سڕبی وهێرشبه‌ری ئه‌و یانه ئه‌ڵمانییه‌ی گواسته‌وه ریزه‌كانی .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز هێرشبه‌ره سڕبییه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه كردووه.
هه‌ر له به‌ییاننامه‌كه‌دا هاتووه كه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و یاریزانه پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و به میدیاكان ده‌ناسێنرێت .
جۆڤیج ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی ریاڵ مه‌درید له دوای ئیدیر میلیتاو به‌رگریكاری پۆرتۆ كه به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ رویكرده ریاڵ مه‌درید .
له به‌یاننامه‌كه‌دا باسی بڕی گرێبه‌سته‌كه نه‌كراوه ، به‌ڵام به پێی وته‌ی رۆژنامه‌كان ریاڵ مه‌درید بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه خه‌رج كردووه .