پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی مه‌رج بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار دا سێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داده‌نێت.
به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆ به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوایان له نیمار كردووه رازی بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی له پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه .
نیمار له ئێستادا ساڵانه بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو موچه له یانه‌ی پاریس سانجێرمان وه‌رده‌گرێت وئه‌مه‌ش بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زۆره .
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك نیمار ئاره‌زووی خۆی به گه‌ڕانه‌وی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نیشانداوه.