‌نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌

 
ته‌ندروستی‌ - 

نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم کە لە منداڵان و تازەپێگەیشتوان دەستنیشان دەکرێت نزیکەی ٥-١٠٪ کۆی تووشبوانی نەخۆشی شەکرە پێک دەھێنێت.

نەخۆشیەکی درێژخایەنە بە ھۆی دەرنەدانی ھۆرمۆنی ئینسولین لە پەنکریاسەوە ڕوودەدات و ھۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە نادیارە ھەرچەندە لەوانەیە ھۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی ڕۆڵیان ھەبێت لە ڕوودانی ئەم نەخۆشیە.

نیشانەکانی:

١. تێنووبونی ڕادەبەدەر و زۆرخواردنەوەی ئاو
٢. زۆر میزکردن
٣. زۆر خواردن و دابەزینی کێشی لە ناکاو
٤. بێھێزی و ماندوویەتی و تێکچوونی میزاج
٥. زۆربەی جار لە منداڵان بە ڕوودانی ترشبوونی خوێنی کیتۆنی ( Diabetic ketoacidosis ) دەست نیشاندەکرێت کاتێک منداڵەکە ھەست بە ئازاری سک دەکات لەگەڵ ڕشانەوە ، ووشکبوون ، بێھۆشی و تەنگەنەفەسی لەگەڵ ھەبوونی بۆنی ئەسیتۆن لە کاتی ھەناسەدان.


PM:02:37:05/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 2334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌