پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه راستی حه‌زی به‌رشه‌لۆنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار داسێلڤا ئاشكرا ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا رادیۆی مۆنتی كارلۆ ی فه‌ره‌نسی وچه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تر ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار ده‌كات بۆ ریزه‌كانی وپه‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه كردووه .
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به هه‌موو شێوه‌یه‌كی ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان نییه نیمار بگڕێنه‌وه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا یانه‌ی پاریس سانجێرمان ره‌تیكردۆته‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت .