‌ریاڵ مه‌درید بڕیاری‌ كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نیمار



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ نیمار داسێلڤای‌ به‌ڕازیلی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ره‌تده‌كاته‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بڕیاریداوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیمار داسێلڤای‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان واژوو نه‌كات . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ نیمار ئاره‌زووی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ئاره‌زووی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نیمار ده‌كات .



PM:01:59:04/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 5139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌