ته‌ندروستی -
گه‌ده هه‌روه‌كو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش توشی ئازار‌و هه‌وكردن ده‌بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستبونی به‌كتریا له‌گه‌ده‌دا هه‌ربۆیه زۆرجار هه‌ست به‌ئازاری توندی گه‌ده ده‌كه‌ین.
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌بوونی به‌كتریا له گه‌ده‌دا ده‌رده‌خه‌ن له‌وانه‌ش:
- به‌رده‌وام هه‌ست به‌ڕشانه‌وه ده‌كه‌یت.
- هه‌وكردنی قورگ و گه‌ده‌و گه‌روو.
- ئازاری توند له‌گه‌ده‌دا.
- ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن:
* پێویسته هه‌ر خۆراكێك كه‌ده‌یخۆیت باش بیشۆیته‌وه یان باش بیكوڵێنیت.
* دوركه‌وتنه‌وه له‌جگه‌ره‌كێشان.
* دوركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی گه‌رم، چونكه گه‌ده توشی هه‌وكردن ده‌كات.
* هه‌وڵبده له‌خواردنه‌وه گازییه‌كان به‌دوربیت، چونكه هۆكارێكه بۆ دروستبونی به‌كتریا.