پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكار وكاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام .
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی یۆڤانتۆس بڕی 85 ملیۆن یۆرۆی بۆگواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئاماده كردووه وئاماده‌یه ركابه‌رییه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی .
دوێنێ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو دی لێخت به ته‌واوی داهاتووی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .