پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه مانشێتی سه‌ره‌كی ئه‌مرۆی دانانی وێنه‌ی سێ ئه‌ستێره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌یه كه هه‌ریه‌كه كۆتینهۆو راكیتیچ وعوسمان دیمبیلین وله به‌رامبه‌ر وێنه‌یه‌كی نیمار دا.
مۆندۆ جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سێ یاریزانه ده‌كات وبه‌رشه‌لۆنه‌ش ده‌یه‌وێت ئه‌م سێ یاریزانه بكاته نێو گرێبه‌ستی نیماره‌وه وئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه بگه‌ڕێنێته‌وه یاریگای كامپنۆ.