پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی په‌یمانگه‌ی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی شه‌تڕه‌نجی كراوه بۆ یاریزانانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێو بینایی پاركی ئازادی مۆڵ و بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره یاریه‌كانی ده‌ست پێكی له كاتژمێر 9:00 ی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه 1 / 6 / 2019 ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی دوو شه‌و بخایه‌نێت .
سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د ڕاهێنه‌ر له قه‌یمانگه‌ی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به شێوه‌ی كراوه ده‌بێت و په‌یمانگه‌ی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات هه‌روه‌ك بۆ گرنگی دانی زیاتری یاری شه‌تره‌نجه كه به‌بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنه‌وه كردومانه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و به شێوه‌ی خول یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌لاَتی پاڵه‌وانیش له كۆتایی ده‌كرێن .