پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هیكتۆر جۆنیۆری به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ بیتس ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دووباره هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هیكتۆر جۆنیۆری به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ بیتس ده‌ستپێده‌كاته‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا گفتووگۆكان وه‌ستابوون .
سپۆرت ئاشكرای ده‌كات كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی جۆنیۆر 60 ملیۆن یۆرۆیه ، به‌مڵا یانه‌ی ریاڵ بیتس ئاماده‌ییان نیشانداوه له‌به‌رامبه‌ر 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .