پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی مانچستەرسیتی ئامادەیە بە گرێبەستێكی خەیاڵی نیمار داسێلڤای بەڕازیلی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بباتە ریزەكانیەوە .
لە ئێستادا دۆخی نیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان نادیارەو هەر رۆژنامە وناوی دەبەستنەوە بە یانەیەكەوە .
پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ئێستا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن ، بەڵام ریاڵ مەدرید ئامادە نییە لە 220 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بدات بەو یاریزانە بەرشەلۆنەش نایەوێت بڕە پارەیەكی زۆر لە گەڕانەوەی خەرج بكات .
دۆن باڵۆن جەختدەكاتەوە كە مان سیتی هەردوو یانەی بەرشلۆنە وریاڵ مەدرید شۆك دەكات وئامادەیی نیشان دەدات 250 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە پاریسییەكە بۆ گواستنەوەی نیمار بۆ یاریگای ئیتحاد .