ته‌ندروستی -
ئازاری مل لە ئێستادا بۆتە گرفتێكی باو لەناو زۆرێك لە تەمەن جیاوازەكان،دكتۆر ئازا عبدالحمید بابان له‌م بابه‌ته‌وه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به ئازاری مل ڕوون ده‌كاته‌وه.
دكتۆر ئازا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات گه‌لێک جار مل ئێشه و ئازاری به‌شی پشته‌وه‌ی سه‌ر ڕه‌نگه کێشه‌یه‌کی ساده بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئازاره‌که باڵ و ده‌ستی گرته‌وه یان نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵ دا بوو یان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت ئەوا نیشانەی کێشەی قولترە وە دەبێت بە زوترین کات هۆکارەکانی بزانرێت وە چارەسەربکرێت.
گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری مل له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ڕونكراوهتهوه :
١- ماسولکەکانی مل Myopathic
گرژبوونی ( ته‌شه‌نوجی ) ماسولکه‌کانی مل ڕه‌نگه به هۆی جوڵه‌یه‌کی کت‌وپڕ و خێراوه ڕووبدات یان له‌کاتی وه‌رزشدا ،یان شێوازی هه‌ڵه‌ی جه‌سته ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر به‌ریت به دیار شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر و لاپتۆبهوه یان هه‌ر ئامێرێکی تر و سه‌رت بۆ پێشه‌وه بچه‌مێنێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی بێهێزی و ڕه‌قبوونی ئه‌و ماسولکانه وە ئازار دروست ده‌کات.
٢- ئێسک Osteopathic
سه‌وه‌فانی فه‌قه‌راتی مل و دروست بوونی ئێسکی زیاده یان خزانی بڕبڕەکان لەسەر یەکتر.
٣- دەمار Neuropathic
له نێوان بڕبڕه‌کاندا بۆشایه‌ک هه‌یه که وه‌ک که‌ناڵێک یان ڕێڕه‌وێک وایه و دڕکه په‌تکی تیدایه و له ڕێگه‌یه‌وه ده‌ماره‌کان له مێشکه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن بۆ ده‌ست و قاچ و به‌شه‌کانی تری له‌ش، هه‌ندێک جار ئه‌م که‌ناڵه ته‌سک ده‌بێته‌وه بە هۆی ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل دیسک یان سەوەفانی مل یان هەندێ هۆکاری تر.
بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن لەتوشبوون بە ئازار ئەوە پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن :
١- لەكاتی كاركردن و دانیشتن‌دا پێویستە شێوازی جوڵانەوە و دانیشتنی تەندروستانە بزانیت.
٢-لەكاتی هەڵبژاردنی جێگەی خەوتندا پێویستە بالیف و دۆشەكی گونجاو هەڵبژێریت،نابێت ئەو بالیفەی لەسەری دەخەویت زۆر بەرز بێت.
٣- كاتێك لەسەر كۆمپیوتەر كاردەكەیت یان سەیری موبایل دەکەیت هەوڵبدە بە ڕێكی دابنیشە و ملت نەچەمێنیتەوە.
٤- گرنگی بە وەرزشكردن بدە و هەفتەی چەند جارێك مەلە بكە.