پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌نجام دانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له نێو باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان به‌رده‌وام بێت و له پاش ڕۆژی 16 / 6 / 2019 بڕیار له واده‌ی ده‌ست پێكی قۆناغی بژارده‌ی خولی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان بدرێت كه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاستی كوڕان و شه‌ش یانه به شێوه‌ی چوون و هاتن تێیدا به‌شداری ده‌كات .
یه‌كێتی باله‌ی كوردستان به پێی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی دای ناوه له خشته‌ی دایه كه خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ك خولی پله یه‌كی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن .