پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی خۆیدا و وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجام دانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا‌و بڕیاری دا له خولی ئه‌م ساڵی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب دا هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌بێت به پیشه‌گه‌رێك پێكهاته‌كه‌ی به‌هێز بكات .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه به‌ڕێوه چوو چه‌ندین بڕیار دران به‌م شێوه‌یه :
1 - خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 1 / 10 / 2019 ده‌ست پێده‌كات كه خوله‌كه تایبه‌ته به وه‌رزی 2019 - 2020 .
2- له به‌رواری 20 / 8 تا 10 / 9 / 2019 لیستی ناوی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌كان هاپێچ له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانیان وه‌رده‌گیرێت .
3- واده‌ی ڕاكێشانی تیروپشكی خولی نایاب بۆ وه‌رزی نوێ له به‌رواری 14 / 9 / 2019 ده‌بێت .
4 - ڕێگه‌پێدان بۆ هه‌ریانه‌یه‌ك بۆ به‌شداری پێكردنی یاریزانی پیشه‌گه‌ری ( ده‌ره‌كی ) به پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان و له ماوه‌ی ئه‌و وه‌رزه ده‌توانرێت بۆ یه‌ك جار ئه‌و یاریزانه بگۆڕدرێت .
5- پابه‌ند بوونی یانه‌كان به به‌شداریپێكردنی یاریزانانی موالید 2001 یان 2002 وه جێگره‌وه‌ی ده‌بێت له 2003 بێت و یاری بكات .
6- لیژنه‌ی پێش بڕكێكان بڕیار ده‌دات له ڕۆژانی ئاینده بۆ بلاَو كردنه‌وه‌ی خشته‌ی هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رزی 2019 - 2020 ی خوله‌كه .