ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه خواردنی هێلكه‌ی مریشك له‌گه‌ڵ سه‌وزه زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی و یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زیاتر له مادده دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان بمژێت له خۆراكه‌كانه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی زاناكان له زانكۆی بۆردۆ ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیانداوه تیایدا هاتوه خواردنی هێلكه له‌گه‌ڵ سه‌وزه واده‌كات جه‌سته بڕێكی ته‌واو له مادده سود بهخشهكانله خۆراك و سه‌وزه‌كان بمژێت به‌تایبه‌ت ماده دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان وه‌ك كارۆتین و لایكۆپین كه له‌ناو ته‌ماته و گێزه‌ردا هه‌یه و ئه‌و كاته‌ی هێلكه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو سه‌وزه‌یه بخورێت ئه‌وه ڕێژه‌ی مژینی كارۆتین نۆجار زیاتر ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پزیشكان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هێلكه له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی سه‌وزه بخۆن به‌تایبه‌ت گێزه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێتا كارۆتینهی له‌ناو گێزه‌ردا هه‌یه بگۆڕێت بۆ ڤیتامین A كه زۆر به‌سووده بۆ پاراستنی ته‌ندروستی چاوه‌كان و به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و لایكۆپینیش كه له‌ناو ته‌ماته‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و سیه‌كان و پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه.