پێشمه‌رگه سپۆرت -
سالاَنه‌و له پشووه‌كانی هاوینه‌دا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی به توانا‌و به‌هره‌ی مندالاَن ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فێرگه جیاوازه‌كانی مه‌شقه‌كانیان ده‌ست پێده‌نه‌وه .
فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێك له فێرگه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌كه‌یه كه گرنگی پێده‌درێت و بۆ پشووی هاوینه‌ی ئه‌م ساڵیش له به‌رواری 8 / 6 / 2019 مه‌شقه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه كامه‌ران محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی باسكه‌ی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌مان پاڵپشتی ته‌واومان ده‌كات و بۆ ئه‌م ساڵ و له پشووی هاویندا مه‌شقه‌كان جارێكی دیكه ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه .
كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ماوه‌ی مه‌شقه‌كانی فێرگه‌كه بۆ سێ مانگه و له به‌واری 8 / 6 تا 8 / 9 / 2019 به‌ردوام ده‌بێت .
دواجار سه‌ه‌رپه‌رشتیاری به‌شی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتیشی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر دایكان و باوكان ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی : 07702237869 – 07501041198