پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 25/5/2019 به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- هه‌ر یاریزانێكی تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌كانی كوردستان، ئه‌گه‌ر ناوی له لیستی یاریزانان هه‌بووبێت، به‌ڵام هیچ یاری نه‌كردبێ و ته‌مه‌نی رێگه‌پێدراو بێت، ده‌توانێت بۆ یانه‌كه‌ی خۆی له تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان یاری بكات.
2- له یاری نێوان نه‌ورۆز و دهۆك له دوا گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌ركردن و جنێودان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی دهۆك (رزگار عه‌لی) ژماره 3 بڕیاردرا:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری له وه‌رزی داهاتوو له هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری بكات.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- له یاری نێوان دهۆك و ئارارات له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌ی دهۆك بژار عابد، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- له پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان له گرووپی رانیه له یاری نێوان فێرگه‌ی هیوا و فێرگه‌ی رانیه، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و وتنی قسه‌ی ناشیرین له لایه‌ن راهێنه‌ری فێرگه‌ی هیوا (شێرزاد محه‌ممه‌د)، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز، واته وه‌رزی 2019/2020 له راهێنه‌رایه‌تی.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- له پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان له گرووپی دهۆك له یاری نێوان فێرگه‌ی پێرس و فێرگه‌ی گاره، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌ن راهێنه‌ری فێرگه‌ی پێرس (سه‌بری سلێمان)، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز، واته وه‌رزی 2019/2020 له راهێنه‌رایه‌تی.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
6- په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• پله‌ی یه‌كه‌م / یانه‌ی شه‌قڵاوه.
• پله‌ی دووه‌م / یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
پیرۆزبایی له هه‌ردوو یانه‌ی (شه‌قڵاوه و چه‌مچه‌ماڵ) ده‌كه‌ین، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، به هیوای ئه‌وه‌ی له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانیش دوو نوێنه‌ری جوان و ژماره‌یه‌كی قورسی خوله‌كه بن.