پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی 12 یاریزانی لاو له كۆی 23 یاریزانی به‌شداری كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ، مه‌شقه‌كانی پالاَوتن له نێو هۆڵی شه‌عبی شاری به‌غداد به‌رده‌وامه .
كه‌مپه مه‌شقییه‌كه له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر عه‌لا خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو بڕیاره پاش كۆتاهاتنی كه‌مپی یه‌كه‌م 12 یاریزان بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئاستی لاوان بانگێشت بكرێن كه بڕیاره ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌شداری له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی ئاسیا له ولاَتی به‌حرێن بكات .
ئه‌مه‌و له‌و پالاَوتنه‌دا هه‌ریه‌ك له یاریزانانی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدولاَ ، عه‌بدولاَ كه‌ریم محه‌مه‌د و هاومه‌ند فه‌تاح حه‌مید ) به‌شدارن و له كێبڕكێكی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌دان .
بڕیاریش وایه دوایی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می لاوان بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له ولاَتی بلگاریا كه‌مپێكی ده‌ره‌كی ئه‌نجام بدات و چه‌ندین یاریی دۆستانه‌ش بۆ پته‌وبوونی پێكهاته‌كه ڕێك بخرێت .