پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌گه‌ڵ پیپ گواردیۆلای ئیسپانی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو راهێنه‌رایه‌تی خانمه پیره‌كه وه‌ربگرێت .
ئاژانسی ئه‌ی جی ئای ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یۆڤانتۆس له‌گه‌ڵ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی تا ئه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه وه‌ربگرێت وهاوكات موچه‌ی ساڵانه‌شی 21 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
ئه‌و وه‌كاله‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه له چواری مانگی داهاتوو یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره راده‌گه‌یه‌نێت وله 14ی هه‌مان مانگیش به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ده‌ناسێنێت .
ئه‌م هه‌واڵه له ئێستادا ته‌نها هه‌واڵی چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كه‌و یانه‌ی یۆڤانتۆس هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه نه‌بووه .