پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به فه‌رمی بڕیاری به‌شداری له پاڵه‌وانێتی نه‌روای كه‌پی ولاَتی نه‌رویژ بۆ ئاستی لاوان دا كه بڕیاره یاریه‌كانی له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت و دوایی بانگێشت كردنی چه‌ندان یاریزانی لاوی یانه‌كان دواجار ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران كه بریتین له ( ئه‌رسه‌لان جه‌لال - ڕاهێنه‌ر ، شڤان حاجی - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ، كاوه ئیبراهیم - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزان ) لیستی كۆتایی ناوی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه له 24 یاریزانی لاو خۆی ده‌بینێته‌وه و له نێویاندا هه‌ریه‌ك له ( ڕاوێژ عه‌تا عه‌لی ، به‌هه‌ست هاوڕێ حه‌مه‌ئه‌مین ، ئاری ئه‌نوه‌ر عه‌بدولاَ ، محه‌مه‌د ڕێبوار محه‌مه‌د ) وه‌ك یاریزانانی تیپی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌ست نیشان كران .
ئه‌مه‌و بڕیاره ئاهه‌نگی ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتی نه‌روای كه‌پ له به‌رواری 28 ته‌مووزی 2019 و له ولاَتی نه‌رویژ ده‌ست ئه‌نجام بدرێت و یاریه‌كانی ده‌ست پێبكات .