‌ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی‌ خه‌یاڵی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك ئاماده‌ ده‌كات



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ گرێبه‌ستێكی‌ خه‌یاڵی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ئاماده‌ ده‌كات . 

پێگه‌ی‌ دۆن باڵۆنی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بڕی‌ 250 ملیۆن یۆرۆی‌ ئاماده‌ كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ .

ئه‌و پێگه‌یه‌ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه‌ 30 ملیۆن یۆرۆی‌ ساڵانه‌ وه‌كو موچه‌ی‌ بداته‌ ئه‌و یاریزانه‌.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ به‌ فه‌رمی‌ مانه‌وه‌ی‌ مباپێی‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو راگه‌یاند . 



PM:02:38:22/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2822 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌