پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به ته‌واوه‌تی نزیكبۆته‌وه له گواستنه‌وه‌ی ماكسی گۆمێزی ئۆرۆگوای وهێرشبه‌ری یانه‌ی سێلتافیگۆ.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكیان به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی سێلتافیگۆ كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماكسی گۆمێزی ئۆرۆگوای وهێرشبه‌ری ئه‌و یانه‌یه ئه‌م بڕه نیوه‌ی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی كه 50 ملیۆن یۆرۆیه .
به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه كه هاوڕێی لویس سوارێزه و هاونیشتیمانییه‌تی بیكاته جێگره‌وه‌یه‌كی باش .
ماكسی گۆمێز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێلتافیگۆ له ساڵی 2022 كۆتایی دێت و له‌م وه‌رزه‌شدا 36 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و 13 گۆڵی تۆماركردووه .