پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی چێڵسی بڕیاریدا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بێت بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی .
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی سپۆرتس مۆڵی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی چێڵسی ره‌زامه‌ندی ته‌واویان نیشانداوه له‌سه‌ر رۆشتنی هازارد بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌مه‌ش بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی باری ئابوری تیپه‌كه‌یان و هاوكات گه‌رٍِانه‌وه‌یان بۆ یاسای دارای خاوێن.
هه‌مان سه‌رچاوه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه چێڵسی به‌رامبه‌ر 87 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری تواناكانی هازارد ده‌بێت بۆ ریاڵ مه‌درید .
ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی هازارد بخاته دوای یاری كۆتایی خولی ئه‌وروپی كه له 28ی مانگ ئه‌نجام ده‌درێت .