ته‌ندروستی -
هه‌ندێك که‌س کاتێك ده‌چنه ناو ئۆتۆمبێل تووشی ڕشانه‌وه و گێژبوون ده‌بن ( هه‌روه‌ها له کاتی سه‌فه‌ر به فڕۆکه یان که‌شتی ) ئه‌م حاڵه‌ته پێ ده‌وترێت گێژی جووڵه (Motion Sickness )، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نیشانه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته باس ده‌كات.
- نیشانه‌کانی پاش جوڵانی ئوتومێله‌که
1- گێژی و سه‌ر قورس بوون .
2- زۆر بوونی لیك.
3- دڵ تێک هه‌ڵ هاتن و ڕشانه‌وه.
4- ڕه‌نگی پێست سپی بوون ، ته‌نگه نه‌فه‌سی ، سه‌رئێشه .
- هۆکاره‌کانی :
تا ئێستا هۆکاره‌کانی به ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام پسپۆڕان کۆکن که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هارمۆنی له نێوان گوێ ناوه‌ڕاست و چاو ئه‌و به‌شانه‌ی تری جه‌سته که لێپرسراون له ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌ش، بۆ نموونه کاتی له ناو ئوتومبیل کتێبێک ده‌خوێنیته‌وه و ئوتومبیله‌که ده‌ست ده‌کات به ڕۆیشتن، گوێ ناوه‌ڕاست و پێست و ماسولکه‌کان هه‌ستی جوڵه ده‌گه‌ینه مێشک به‌ڵام چاوه‌کانت هه‌ست به جووڵه ناکه‌ن، بۆیه‌یه هاوسه‌نگی له‌ش تێک ده‌چێت .
- ئه‌م حاڵه‌ته به زۆری ڕوو ده‌دات له :
1- مناڵان و خانمان.
2- بوونی ترس یان قه‌له‌ی له سه‌فه‌ر .
3- نه‌بوونی سیستمی هه‌وا گۆڕی باش له ناو ئوتۆمبیل .
4- نه‌بووی توانای بینین له جامی ئوتۆمبیله‌که‌وه .
5- سروشت و جۆری ڕێگای سه‌فه‌ر .
- شێوازی خۆپاراستن :
1- دانیشتن له پێشه‌وه‌ی ئوتۆمبیل و له ته‌نیشت جامه‌که .
2- کتێب مه‌خوێنه‌ره‌وه له ناو ئوتۆمبیل ئه‌گه‌ر پێشتر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوویت .
3- باشتره سه‌یری پێشه‌وه‌ی ڕێگاکه بکه‌یت و به ئاسۆیه‌کی ڕێک بڕوانیت .
4- دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی زۆر و قورس و چه‌ور و مادده کحولیه‌کان پێش سه‌فه‌ر .
5- ئه‌گه‌ر توانیت جامی ئوتۆمبیله‌که بکه‌ره‌وه و هه‌وای پاک هه‌ڵمژه.
6- ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێک له ڕابردوو وات لێ هاتووه،بۆ ڕێگای دوور و درێژ ڕه‌نگه پزیشک هه‌ندێ ده‌رمانت بۆ بنوسێت تا پێش سه‌فه‌ر بیخوێت .
- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1- خواردنی زه‌نجه‌بیلی کاڵ پێش سه‌فه‌ر یان چای زه‌نجه‌بیل پێش سه‌فه‌ر .
2- خواردنی نه‌عنا یان زه‌یتی نه‌عنا یان چای نه‌عنا پێش سه‌فه‌ر.
3- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان له ڕێگه حه‌پ یان له‌زگه‌ی پشت گوێ چوار كاتژمێر پێش سه‌فه‌ر وه‌ک
( Dimenhydrinate (Dramamine),Scopolamine (Maldemar).Promethazine ,Meclizine , Cyclizine ).