پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌ست نیشان ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یاریزانی لاوی یانه‌كانی عێراقی بانگێشت كردووه و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ئه‌نجام ده‌دات .
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب و به ڕاهێنه‌ری عه‌لا خه‌ڵه‌ف هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌ست نیشان ده‌كرێت و تێیداو هه‌رسێ یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه بریتین له ( محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدولاَ ، عه‌بدولاَ كه‌ریم محه‌مه‌د و هاومه‌ند فه‌تاح حه‌مید ) له یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه هه‌ڵبژارده‌كه به‌شدار ده‌بێت له پالاَوتنه‌كانی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه بڕیاره له به‌رواری 26 / 6 / 2019 و له ولاَتی به‌حرێن ئه‌نجام بدرێت .
له شاری به‌غداده‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاومه‌ند فه‌تاح یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژێردراو بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئێمه وه‌ك یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێ یاریزانین و ڕۆژی دوو شه‌ممه 20 ئایاری 2019 ش یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقیمان ئه‌نجام داوه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه مه‌شقییه‌كان چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت و له كۆتایش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ به‌شداری له پالاَوتنه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی ئاسیا .
هاومه‌ند ووتیشی مه‌شقه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی سێ ڕاهێنه‌ر ده‌بێت و به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین .