پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یاریه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستانی ڕاگرت ، لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 24 ئایاری 2019 یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێبكات كه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاریه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شت ئه‌نجام بدرێن .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی ناوبراوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به ئاگاداریه‌ك یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه دڵنیاده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ك بڕیاریشی داوه ته‌واوی یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره ئه‌نجام بدرێن .
دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خوله‌كه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه یه :