‌سكای‌ سپۆرت هه‌واڵێكی‌ خۆش ده‌داته‌ هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پێگه‌ی‌  سكای‌ سپۆرتی‌ به‌ ناوبانگ هه‌واڵێكی‌ خۆش ده‌داته‌ هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌ به‌دڵًنیایی دی‌ لێخت ی‌ كاپتن وبه‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس رووده‌كاته‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ .

پێگه‌ی‌ سكای‌ سپۆرت له‌ پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌دڵنیایی له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا دی‌ لێخت رووده‌كاته‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و گرێبه‌ستی‌ فه‌رمی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌ واژوو ده‌كات .

 ئه‌م هه‌واڵی‌ سكای‌ سپۆرت پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا رۆژنامه‌كانی‌ ئه‌وروپا باسی‌ ئه‌وه‌یان كرد كه‌ داواكارییه‌ مادییه‌كانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ په‌ك ده‌خات .

به‌ڵام سكای‌ ئه‌مڕۆ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ هیچ گومانێك له‌ هاتنی‌ دی لێخت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ نییه‌ . 
 


PM:02:49:20/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2078 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌