پێشمه‌رگه سپۆرت -
تاكو ئێستا گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی و به‌رگریكار وكاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نه‌بۆته بابه‌تێكی فه‌رمی و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌له‌نۆی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه داواكارییه مادییه‌كانی ئه‌و یاریزانه كه مینۆ رایۆلای بریكارری له پشتی داواكارییه‌كانه‌وه‌یه بۆته رێگر له‌به‌رده‌م یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه .
رۆژنامه‌كه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه كارگێڕی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت دی لێخت ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له داواكارییه مادییه‌كانی بێت تا ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رشه‌لۆنه‌وه ئاسانتر بێت.
به‌هۆی بردنه‌وه‌ی خولی هۆڵندی وگه‌یشتنیان به نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان نرخی ئه‌و یاریزانه زۆر زیادی كردووه .