swara karim
كێ له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه هه‌ڵده‌گرێت كه وه‌رزشكارێكی كوردستان له خۆشترین سات و نازناوێكی مێژووی كه‌سی بێبه‌ش بكرێت ، ده‌زانین ئێمه ناتوانین هاوشێوه‌ی خولی ولاَتان بین ئه‌وه‌ش هۆكار و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌لاَم ده‌توانین له‌هه‌ندێ شت‌دا شوێن پێیان هه‌ڵگرین و كاره باش و جوانه‌كانیان بكه‌ینه‌وه ، ساڵ به‌ساڵ له خولی ولاَتاندا خه‌لاَت و رێزلێنانی تایبه‌ت بۆ یاریزانان و راهێنه‌ران له چه‌ندین بواری جیاوازدا ده‌كرێت و ژماره پێوانه‌یه‌كان به چه‌ندین جۆر و شێوازی تایبه‌ت بۆ بینه‌ران و هانده‌ران بلاَو ده‌كرێته‌وه ، به‌لاَم له كوردستاندا یاریزانه‌كانمان له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی تاكه كه‌سی كه بۆ هه‌تا هه‌تایه له هزر و بیریدا خۆی نوێده‌كاته‌وه‌و جوانی و گه‌شانه‌وه‌و گه‌نجێتی پێده‌به‌خشێت ئه‌وان له‌و ساته بێبه‌ش كران ، ئه‌مساڵیش خۆشبه‌ختانه خوله‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا ، كه‌م و كوڕی هه‌بوو به‌لاَم دواجار هه‌نگاوه‌كان رێی راسته‌قینه‌ی خۆیان گرت و هه‌زاران هانده‌ر به جوانترین شێوه له پشتی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كانیان بووون له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاندانی ناوه‌رزشیدا كه‌ئه‌وه‌ش زۆرجار له‌دنیای تۆپی پێدا چاوه‌روان كراوه ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م له خولی نایاب و پله‌یه‌ك و پله دووی ئه‌مساڵدا باشترین یاریزانان و گۆڵپارێز بۆچی به‌دیار نه‌بوو !! ئه‌ی چۆن له خولێكدا كه نزیكه‌ی 1000 یاریزانان به‌شداربووه یاریزانێك یان گۆڵپارێزێك نه‌بێت خه‌لاَتی باشترینی ساڵی پێبدرێت كه‌وا بێت بۆ خه‌لاَتی گۆڵكاریش بدرێت !! له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م خوله‌كانی دنیادا گوێتان لێبووه یان بینیوتان خوله‌كه باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێزی تێدا نه‌بێت ... قه‌ینا واز له باشترین پێكاته بێنن !! هیوادارم چیتر یاریزانه‌كانمان له‌و دوو خه‌لاَته جوان و پڕ بایه‌خ و مێژوویه‌یان بێبه‌ش نه‌كرێن .