پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی هۆكاری چوونی دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكارو كاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس بۆ شاری به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا ده‌كات .
شه‌وی ڕابردوو هه‌ریه‌كه له دی یۆنگ و دی لێخت گه‌یشتنه شاری به‌رشه‌لۆنه و رۆژنامه‌كانیش وایان لێك دایه‌وه كه ئه‌و دوو یاریزانه بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه گه‌شتی شاری به‌رشه‌لۆنه‌یان كردووه .
به‌ڵام رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هۆكاری چوونی ئه‌و دوویاریزانه له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌كه‌یان بۆ ئاهه‌نگێران بووه به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی هۆڵندییه‌وه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی باسكردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نزیكترین یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر 75 ملیۆن یۆرۆ .