پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەچێتە ركابەری یانەی بەرشەلۆنەوەو دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەلیكساندەر لاكازێتی فەڕەنسی واژووبكات .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەرەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لاكازێت واژووبكات وبیكاتە شوێنگرەوەی گریزمان كە لە كۆتایی ئەم وەرزە یانەكەی جێدەهێڵێت .
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە دەبێت كێبڕكێیەكی توندی بەرشەلۆنە بكەن چونكە ئەو یانەیەش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات .