سكای سپۆرت: ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی تری یەكلایی كردەوە

 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پێگەیەكی بەناوبانگی جیهانی ئاشكرای دەكات كە یانەی ریاڵ مەدرید كۆتایی بە گواستنەوەی لوكاجۆڤیجی سڕبی و هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی هێناوە .

پێگەی سكای سپۆرتی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی كۆتایی بە گرێبەستی لۆكا جۆڤیجی سڕبی وهێرشبەری 21 ساڵی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی هێناوەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژووكردووە . 

هاوكات پێگەكە باسی ئەوەی كردووە كە یانەی شاهانە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە دەگوازێتەوە ریزەكانی . 

پێگەكە ئەوەشی خستۆتە روو كە لە پاش كۆتا یاری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت كە رۆژی شەممە بەرامبەر بایرن میونخ ئەنجامی دەدات بە فەرمی ریاڵ مەدرید گرێبەستەكە بۆ میدیاكان ئاشكرا دەكات .

لە بەرامبەردا رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە كە یانە ئەڵمانییەكە رەتیكردۆتەوە رێكەوتنی فەرمی لەگەڵ ریاڵ مەدرید كردبێت و دەڵێت تاكو ئێستا جۆڤیج یاریزانی ئێمەیە



PM:01:18:17/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 7562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌