پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین جه‌ختده‌كاته‌وه كه له كوپا ئه‌مریكای ئه‌م وه‌رزه ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه نییه .
له نوێترین لێدوانی‌دا لۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بۆ رۆژنامه‌ی لافانجاردیای ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات كه له كوپا ئه‌مریكای وه‌رزی ئه‌مساڵ هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز ده‌ده‌ن و ئامانجیان بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نییه .
وتیشی : ئێمه ئامانجی سه‌ره‌كیمان بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه و و له كوپا ئه‌مریكا ئامانجمان ئاستێكی به‌رزه نه‌كر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه .
ئه‌م لێدوانه‌ی سكالۆنی به ته‌واوی هانده‌رانی تانگۆ بێ هیوا ده‌كات به‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه نازناوی به‌ده‌ستنه‌هێناوه .