پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به فه‌رمی بڕیاری دا كه مان سیتی تاوانباره‌و یاساكانی یاری دارای خاوێنی شكاندووه .
كه‌مێك پێش ئێستا لیژنه‌ی سزاكان و چاودێری له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به فه‌رمی یانه‌ی مان سیتی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه له یاساكانی یاری دارای خاوێن لایان داوه‌و پاره‌یه‌كی ئێجگار بێ شوماریان له گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا خه‌ر خه‌رج كردووه .
ساغبونه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته‌ش به‌سه‌ر یانه‌ی مان سیتی به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌و یانه‌یه بۆ وه‌رزێك ڕٍووبه‌ڕووی سزای راگیران ده‌بێته‌وه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
له دوای بڵاو بونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی فیفا ، یانه‌ی مان سیتی راسته‌وخۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌و بێ هیوای خۆی نیشاندا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌كه‌مان دڵنیاییه له‌وه‌ی له یاساكانی یاری دارای خاوێن لای نه‌داوه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه بۆ یانه‌كه دروست كراوه ناڕه‌وایه .