ته‌ندروستی -
قاوه یه‌كێكه له خواردنه‌وه بڵاوه‌كان له جیهاندا و ملیۆنه‌ها مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕۆژێكی نوێیان له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه ده‌ست پێده‌كه‌ن، به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت خواردنه‌وه‌ی چه‌ند كوپ قاوه ته‌ندروسته له ڕۆژێكدا؟
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی باشووری ئوستورالیا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه هه‌بوونی مادده‌ی " پۆلی فینۆل" و پێكهاته به‌سووده‌كانی دیكه له قاوه‌دا واده‌كات زیاتر مرۆڤ چالاك ببێت.
توێژه‌ره‌وه‌كاهن ده‌ڵێن" زۆرینه‌ی مرۆڤ ڕۆژانه بڕێكی ته‌ندروست له قاوه ده‌خۆنه‌وه به‌ڵام له كۆتایدا ژماره‌یه‌ك له ئاره‌زوو مه‌ندانی قاوه هه‌یه كه زیاده ڕۆی له خواردنه‌وه‌یدا ده‌كه‌ن"
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له 6 كوپ قاوه ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ به ڕێژه‌ی %22 زیاد ده‌كات، و گرفته‌كه‌ش به‌هۆی بوونی كافاینه له پێكهاته‌ی قاوه‌دا كه زۆر چالاككه‌ره و واده‌كات په‌ستانی خوێن به‌رز ببێته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات.