‌ناسر خلێفی‌ گورزێكی‌ كوشنده‌ له‌ ریاڵ مه‌درید ده‌دات



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ناسر خلێفی‌ قه‌ته‌ری‌ و سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت هه‌رچی‌ زووه‌ گرێبه‌ستی‌ كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ نوێبكاته‌وه‌و له‌ چنگی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بیپارێزێت . 

له‌و باره‌یه‌وه‌ رادیۆی‌ مۆنتی‌ كارلۆی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستی‌ به‌ گفتووگۆكانی‌ كردووه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ مباپێی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی‌ باسكردووه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ ناسر خلێفی‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ مباپێ گورزێكی‌ كوشنده‌یه‌ له‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید به‌وه‌ی‌ زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌  ئاره‌زوویه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆگواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ . 



PM:02:35:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 5164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌