پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید واده‌ی گواستنه‌وه‌ی لوكا جۆڤیجی سڕبی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی ئاشكرا ده‌كات .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی شاهانه به ته‌واوی نزیكبۆته‌وه له گواستنه‌وه‌ی لوكا جۆڤیجی سڕبی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی وله دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ڵمانی گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت .